ئەوانەی دەستە جلێكی ناسك و پڕ جوانی لەبەر دەكەین، هەمیشە لەلایەن دەستە خوشكان و هاوەڵانیان دەستخۆشی و سەرسامیان بۆ دەردەبڕن، كە چۆن ئەو جلە نایابەی هەڵبژاردووە و لە كوێی دەست كەوتووە، بە تایبەت ئەو قاتانەی تایبەت بۆ بەشێكی رۆژانەی ژیانت، وەك قاتی دەرچوون و قاتی ماڵ و قاتی خەوتن، چونكە جوانی جل و بەرگ لە جوانی شێوازی جلەكەدایە، بە تایبەت ئەگەر لەگەڵ جەستە و لەش و لارت شیاو بێت. ئەو جلانەی لەم وەرزەدا لەبەر دەكرێن، سەرەتا دەبێ جێگەی رەزامەندی خۆت بن كە لە خۆشی لەبەر كردن و جوانیدا شیكت بكەن، هەروەها جلێكی شیاو بێت بۆ ئەو كاتە تا لە گەرما بە دوور بیت، هەر بۆیە قاتی ماڵ یان قاتی خەوتنی كچان، ئەو جلەیە كە زۆربەی كچان پێوەی دڵخۆشن، بە هۆی ئەوەی كە جلێكە لەبەركردنی خۆشە و تەنانەت گەرماشیان نابێت، دەستەجلی شەوانە یان قاتی نووستن، زیاتر لە دوو بەش پێكدێ، یەكێكیان بیجامەیە، بەشی سەرەوە یان دەكرێ بەدی بێت یان كراسی كراوە، هەردووانیان لەگەڵ پانتۆڵەكە دەستە جلێكی نایاب پێكدەهێنن، بە تایبەت ئەگەر لە قوماشێكی نەرم بن، لە بارەی رەنگەكانیشەوە، دەتوانی رەنگێك بە پێی حەز و ویستی خۆت هەڵبژێری و لەبەریان بكەیت.