تابلۆیەكی پڕ مانای وێنەكێشی سویسڕی (ئارنۆڵد بۆكلین)ە، كە لە ساڵی (1880) ئەو وێنەیەی كێشاوە، كە لە تابلۆیەكەدا، گوزارشت لە گەشتی پیاوێكی سپی بەرگ دەكات، بەخۆی و بەلەمە بچووكەكەی بەرەو دوورگەیەكی تاریك و بەردینی دەچێ، ئەو وێنەیەش لەلایەن ئافرەتێكی ئیتاڵی بەناوی (ماریا بێرنا) داوا كراوە، تاوەكو گوزارشت لە شێوازی مردنی مێردەكەی بكات، بۆ ئەوەی بزانێت شێواز و رێگەی مردن چۆنە، هەر بۆیە لەلایەن ئەو وێنەكێشەوە، ئەو بیرۆكەی بۆی داوە، كە كاتێك مرۆڤ دەمرێت، بەرەو دوورگەیەكی تاریك و بێ دەنگ دەچێ، بۆیە ناوی لە تابلۆكەش ناوە دوورگەی مردن، بۆكلین، لە ساڵی (1827) لە دایك بووە و لە ساڵی (1901) كۆچی دوایی كردووە.