چۆن سەرچەف و رووپۆشی ژوورت نووستن هەڵدەبژێریت

چۆن سەرچەف و رووپۆشی ژوورت نووستن هەڵدەبژێریت
لە هەموو بەشێكی ماڵەكەتدا، با هەردەم جێی دەست رەنگینی و كارامەییت پێوە دیار بێ، وابكە هەر لایەك لە دیكۆرەكەت، جێگای جوانی و سەرنج بێت، بە تایبەت ئەوانەی بەرچاون، یان شێوە و دیكۆریان دیارە، هەوڵبدە ئەو كەرەستە و كەل و پەلانەی لە دیكۆری ژوورەكانی ماڵدا هەن، بە جوانترین شێوە رازاوە بن، زیاتریش دەتوانی گرنگی بە وردەكاری بدەیت، بە تایبەت ئەو كەرەستانەی لە ژوورەكانی دانیشتن و میوان و نووستندا هەن، بتوانە زاڵ بی بەسەر پاك و خاوێنی كەرەستەكانی ژووری میوان و دانیشتن، هەروەها كەل و پەلەكانی ژووریش نووستنیش ژیرانە هەڵبژێرە، ئەوەی لە ژووری نووستندا هەن، زیاتر پێخەفی نووستن و سەرچەف و بەتانی و رووپۆشە، هەموو ئەوانە گرنگی خۆیان لە شێوە و رەنگ و دیزاین، لە وەرزی هاویندا زیاتر رووپۆش و سەرچەف و بەتانی، پێویستە تەنك و نەرم بن، كە لە كاتی بە خۆ داداندا فێنك و خۆش بێ تا خەوێكی خۆش بكەیت، پاك راگرتن و بۆن خۆشی ئەو پارچانە، گرنگترین ئەركی تۆ دەبن، بە تایبەت كاتێك بۆ ماوەیەك ئاگاداریان نابیت، هەوڵبدە رۆژانە پەنجەرە و دەرگاكانی ژووری نووستن بكەیتەوە، تا هەوا گۆڕ بێت، هەروەها رەنگێكی جوانیش بۆ سەرچەف و رووپۆش و بەتانییەكانت هەڵبژێرە تا سەرنجڕاكێش و جوان بێت، لە بیریش مەكە كە بۆن خۆشكەری كەشی ژوورەكەت رۆژانە بەكاربهێنە تا بۆن خۆش بێت.
Top