چەند راهێنان و مەشقێك بۆ ریكی و شیكی لەش و لارت
August 17, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- تا ماسوولكەكانی پێشەوەی ران و ناوقەد توند و رێك بێت، لەسەر پشتت درێژ بە و قاچەكانت بەرز بكەوە تا دەتوانی، بە مەرجێك كە چۆكت نوشتاو بێت، هەردوو قاچیشت بۆ خۆت رابكێشە بۆ ماوەی (5) چركە و پاشان قاچت بكەوەو هەمان ئەو شێوازە دووبارە بكەوە بۆ ماوەی (25) خولەك.
- تا ناوقەد و ماسوولكەكانی دواوەی ران جوان و رێك بێت، سەرەتا قاچت بەرز بكەوە ئەوەندەی دەتوانیت، پاشان پاشان راست بكە و خاولییەك یان پارچە قوماشێك بخە ژێر قاچەكانت، بە توندی بیگرە، واتە پاڵەپستۆ لە بنی پێیت بكەیت، پاشان پێیەكانت بە پێچەوانەوە رابكێشە تا دەتوانی بۆ ماوەی (15) چركە، ئەم مەشقەش رۆژانە بۆ ماوەی (15) خولەك دووبارەی بكەوە.
- ئەو مەشقانەی بۆ هەموو ماسوولكەی جەستە بەسوودن و ئەگەر بەردەوام بیت، بۆ هەمیشە لەش و لارت توند و تۆڵ دەبێ و وەك ئەوەی جەستەیەكی شیك و رێكت دەبێت، كە لەم هەنگاوانەوە سوودیان لێی دەبینیت :
- هەر مێزێكت لەلات بوو، یان كەرەستەیەك كە لێواری هەبێ، سەرەتا لەسەر لای چەپە درێژبە و قاچی چەپەت بنووشتێنەوە با لەسەر مێزەكە بێ.
- پاشان هەر ئەو قاچە درێژ بكە و بیخە سەر لێواری مێزەكە، با جارێ قاچی راستەت پشوو بدات.
- پاشان دووبارە بەم جۆرە بۆ قاچی راستە، واتە لەسەر لای راستە درێژبە و قاچت بنووشتێنەوە لەسەر لێواری مێزەكە، ئەم راهێنانە بۆ ماوەی (20) خولەك سوود و ئەنجامێكی گەورەی دەبێ بۆت.
- لەو كاتەی راوەستاوی، هەوڵبدە قاچەكانت هەندێك بكەیتەوەو لە تەنیشت یەكتریان دامەنێ، چونكە ئەوە مەشقێكە بۆ خۆی و ماسولكەكانی قاچ و ران توند و تۆڵ دەكات.
