ئاگاداری هەڵەکانی بەکارهێنانی سەرڕوومەت بن
August 17, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بەشێكی زۆری خانمان سەرڕوومەت بەشێوازی خڕ دەدەن لە ڕوومەتیان و بەکاریدەهێنن، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە و نابێت ئەنجامی بدەیت و پێویستە لەگەڵ شێوازی ماسولکەکانی ڕوومەتت بێت.
سەرڕوومەت لە ناوەکەیەوە دیارە کە بۆ دەرخستنی ڕوومەت و ماسولکەکانی هەردوو ڕوومەتە، نەک بیدەیت لەسەرجەم بەشەکانی تری ڕوخسار وەک سەر لوت و چەناگە، کە لای بەشێک لە خانمان باوە.
دەتوانیت لەڕێگەی سەرڕوومەتەوە جوانترین کۆنتور بۆ ڕوخسارت بکەیت ئەمەش وەستاوە لەسەر سەلیقە و وردی تۆ.
هەوڵبدە سەرڕوومەت کاتێک بە فڵچە بەکاردەهێنیت بەیەک ئاراستە بەکاریبهێنیت نەک خڕی بکەیتەوە، لە چەپ بۆ ڕاست یان سەرەوە و خوارەوە بەگوێرەی شێوازی ڕوخسارت خڕە یان هێلکەی..هتد.
هەندێکی دیکە لە خانمان سەرکوڵم تا ئاستی گوێ و دەمیان دەبەن ئەمەش هەڵەیە و دەبێت سنوری نێوانیان دیاربکەیت.
خەندان
