بەوێنە.. ژن و مێردێک بە حەوت مانگ شێوەی خۆیان گۆڕی
August 17, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ماڵپەڕی (میرۆر)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، لویس ھانیگان تەمەن 42 ساڵ لەگەڵ ھاوسەری مارک ھانیگان کە تەمەنی 41 ساڵە و خەڵکی بەریتانییان، لە ماوەی حەوت مانگدا کێشی لەشیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزاند.
لویس ھانیگان کێشی 95.25 کیلۆگرام بوو، ھەروەھا جل و بەرگی قەبارە 22ی دەپۆشی، بەڵام کێشی لەشی دابەزاند و ئێستا جل و بەرگی قەبارە ھەشت دەپۆشێت، مارک ھانیگانی ھاوسەریشی کێشی 133 کیلۆگرام بوو، توانی کێشی بۆ 76.20کیلۆگرام دابەزێنێت.
ئەم ژن و مێردە بۆ ماوەی حەوت مانگ چاویان بە خێزان و خزم و دۆستانیان نەکەوت، دوای حەوت مانگ کاتێک ئەوانیان بینی، تووشی سەرسامی بوون، مارک ھانیگان دەڵێت: "بەھۆی کێشی زۆرەوە تەنانەت مۆڵەتی شوفێریان لێ وەرگرتم، بەڵام ئێستا مۆڵەتەکەم وەرگرتووەتەوە".
باسنیوز
