بەوێنە.. ژن و مێردێک بە حەوت مانگ شێوەی خۆیان گۆڕی

بەوێنە.. ژن و مێردێک بە حەوت مانگ شێوەی خۆیان گۆڕی
ژن و مێردێکی بەریتانی، بڕیاریان دا کێشی لەشیان دابەزێنن و توانیان لە ماوەی حەوت مانگادا، بە ڕێژیەکی بەرچاو کێشیان دابەزێنن، بەمەش شێوەیان گۆڕا.
ماڵپەڕی (میرۆر)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، لویس ھانیگان تەمەن 42 ساڵ لەگەڵ ھاوسەری مارک ھانیگان کە تەمەنی 41 ساڵە و خەڵکی بەریتانییان، لە ماوەی حەوت مانگدا کێشی لەشیان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزاند.
لویس ھانیگان کێشی 95.25 کیلۆگرام بوو، ھەروەھا جل و بەرگی قەبارە 22ی دەپۆشی، بەڵام کێشی لەشی دابەزاند و ئێستا جل و بەرگی قەبارە ھەشت دەپۆشێت، مارک ھانیگانی ھاوسەریشی کێشی 133 کیلۆگرام بوو، توانی کێشی بۆ 76.20کیلۆگرام دابەزێنێت.
ئەم ژن و مێردە بۆ ماوەی حەوت مانگ چاویان بە خێزان و خزم و دۆستانیان نەکەوت، دوای حەوت مانگ کاتێک ئەوانیان بینی، تووشی سەرسامی بوون، مارک ھانیگان دەڵێت: "بەھۆی کێشی زۆرەوە تەنانەت مۆڵەتی شوفێریان لێ وەرگرتم، بەڵام ئێستا مۆڵەتەکەم وەرگرتووەتەوە".



باسنیوز
Top