بە سرکە و ئاوی لیمۆ بۆیەی نینۆک لابەرن

بە سرکە و ئاوی لیمۆ بۆیەی نینۆک لابەرن
بۆیەکردنی نینۆکەکانی پەنجە بە ڕەنگی جیاواز و شێوازی جیاواز، دەبێتە ھۆی ئەوەی دەستەکانت بە شێوەیەکی جوان دەربکەون، بەڵام لە ھەمان کاتدا بۆ ئەو کەسانەی زۆر بۆیەی نینۆکەکانیان لە ڕەنگێکەوە بۆ ڕەنگێکی دیکە دەگۆڕن، زیانی ھەیە.
زیانی زۆر بۆیەکردنی نینۆک بۆ مادەی کیمیایی لابەری بۆیە (ئەسیتۆن) دەگەڕێتەوە، چونکە ئەسیتۆن بۆ لابردنی بۆیەکە بەکاردێنن، کە زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە.
زۆر بۆیەکردنی نینۆک چەند زیانێکی بۆ تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، ئەوانیش بریتین لە: مرۆڤ تووشی سەرئێشە دەکات، ڕەنگی نینۆک لە سپییەوە بۆ زەرد دەگۆڕێت، ئەمە جگە لەوەی ئەندامە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ خاو دەکاتەوە، وەکوو ترپەی دڵ و ھەناسەدان و ناھێڵێت خۆراک ئاسان ھەرس بکەیت.
لێرەدا ڕێگایەکی سروشتی و ئاسان بۆ ئەو خانمانە دەخەینە ڕوو، کە حەز بە بۆیەکردنی نینۆکیان دەکەن، سەرەتا پێویستە ئەم پێکھاتانە دابین بکەن:
ــ یەک کەوچکی ئاسایی ئاوی لیمۆ.
ــ سێ کەوچکی ئاسایی سرکەی سێو.
ــ پارچە پەمۆیەکی خاوێن.
ڕێکارەکە بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
ــ ئاوی لیمۆ و سرکەی سێو بخە نێو دەفرێک و بەجوانی تێکەڵیان بکە.
ــ بۆماوەی 30، یان 40 چرکە پەنجەکانت بخە نێو دەفرەکە.
ــ بە ھێواشی پارچە پەمۆیەک بە نینۆکەکانت دابێنە، پاشان ھەست بە لێبوونەوەی بۆیەکە دەکەیت.

باسنیوز
Top