گەشتێک بە ناو گرانترین خانووی جیهان

گەشتێک بە ناو گرانترین خانووی جیهان
بەبڵ پالاس ناوی ئەو خانووەیە کە لە شاری کانی فەرەنسا بە گرانترین موڵکی تایبەت دادەنرێت لە جیهاندا.نرخی خانووەکە ٤٤٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و لەسەر دیزاینی بڵقی ئاو دروستکراوە.خانووەکە ١٠ ژووری نوستنی لە خۆگرتووە، لەگەڵ یەک ژووری دانیشتنی خڕ و چەندەها باخی جۆراوجۆر.
خانووەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥–١٩٨٩ دروستکراوە لەلایەن ئەندازیارێکی هەنگاریی. خانووەکە زیاتر لە گوندێک دەچێت نەک خانوو.
ژووری دانیشتنپرسگەی خانووەکە دیکۆرێکی جیاوازی هەیە لە هەر پرسگەیەکی تر لە جیهاندایەکێک لەو ١٠ ژووری نوستنەی لە خانووەکەدا هەن. ئەم ژووری نوستنە کەوتۆتە سەر کەناری دەریای سپی ناوەڕاستیەکێک لە گەرماوەکانی خانووەکەش بە هەمان شێوە بەسەر دەریای سپی ناوەڕاستدا دەڕوانێت و شوێنی مەساجی لە خۆگرتووە.باخ و مەلەوانگە و حەوزی ئاوی ماڵەکە لەسەر رووبەری زیاتر لە ٨ کیلیۆمەتری چوارگۆشە بنیادنراوە.لە پارکی خانووەکەدا هۆڵێکی کراوە بوونی هەیە کە جێگەی ٥٠٠ کەس دەبێتەوە و بۆ بۆنەکان بەکاردێتلە شەواندا رووناکییەکانی ژوورەوە دیمەنێکی رۆمانسی بە مەلەوانگەکە دەبەخشن


خەندان
Top