دووانەیەك بڕوایان وایە كە كاتێك دووانە بوون و لەناو سگی دایكیان بەیەكەوە ژیاون، دوای ئەوەش كە لە دایك بوون و گەورە بوون، دەبێت هەر وەك یەكتر بن، بۆیە بڕیار دەدەن لە هەموو لایەن و شتێكی ژیانیان بەیەكەوە و هاوشێوە بن، (ئانا و لووسی دیكنیكۆ)، ئەو دوو جمكە تەمەن (31) ساڵەی، هەمیشە بەیەكەوەن و رۆژانەی ژیانیان لەگەڵ یەكتر بەسەر دەبەن، ئەو دووانە لە شاری (پێرت)ی وڵاتی ئوسترالیا دەژین، ئەوە جگە لەوەی شێوە و رووخسار و سرووشتیان وەكو یەكە، هەروەها نیازیان وایە تا لە ژیاندا دەمێنن، رەوشت و جوولە و هەستان و دانیشتنیان لەگەڵ یەكتر بێت. ئەوەی جێگەی سەیرە ماوەی (10) ساڵە، هەمان خواردن و گەشت و دەرچوون و گەڕان دەكەن، هەریەكێكیان چی بكات، ئەوەی دیكەش لاسایی دەكاتەوە، تەنانەت كێشی جەستەشیان وەكو یەكە، شێوەی لەش و لاریشیان ئەوەندە نزیكە ناتوانی لەیەكتریان جیا بكەیتەوە، جگە لە هەموو ئەوانە هەمان بڕوانامەیان لە بواری تەندرووستی خۆراك هەیە، لەوەش سەیرتر بە هەردووانەیان یەك كوڕە خۆشەویستیان هەیە، بە یەكەوە، یان بە نۆرە وماوە ماوە كات لەگەڵ یەكتر بەسەر دەبەن.