وەك دەزانین رەنگی قاوە، یان قاوەیی، یان جار جارە لەگەڵ نیسكافـێ تێكەڵ دەكرێت و هەندێك زەرد و سپی دەبێ، بەڵام ئەگەر قاوەیەكی رەنگاوڕەنگ، یان قاوەی شینت پێشكەش كرا، رەتی مەكەوە و دوودڵیش مەبە لەوەی تایت، یان شامپۆ و بۆیەیان لە نێو قاوەكەت كردبێت، چونكە دواجار قاوەی رەنگاوڕەنگ و شینیش دەركەوت. ئەو جۆرە قاوەیە لە قاوەخانەیەكی ئوسترالی بە ناوی (ماتچ مایلكابار) داهێنراوە، بیرۆكەكەش ئەوەیە كە بە زیادكردنی ماددەی (لات ماتچ)، ئیدی رەنگی قاوەكە لە قاوەیی و رەشەوە بۆ شین دەگۆڕێت، هەروەها بە تێكەڵكردنی تەحاڵبی شینی زیندوو كە لە نێو لیمۆ و زەنجەبیل و رۆنی گوێزی هیندی هەیە، تام و رەنگی قاوە بۆ جۆرەكانی دیكە دەگۆڕێت. ئەو قاوەخانەیە دەكەوێتە شاری مۆلبۆرن لە باشووری رۆژهەڵاتی وڵاتی ئوسترالیا، جگە لەوەی قاوەی رەنگاوڕەنگیان داهێناوە، هەروەها لە پێشوودا هەمبرگری سەوزیشیان پێشكەشی خەڵك كردووە.