كچەكەی ئۆباما لە چێشتخانەیەك كار دەكات

كچەكەی ئۆباما لە چێشتخانەیەك كار دەكات
كچەكانی ئۆباما، وەكو كچی هەر سەرۆك وڵاتێك لە هیچیان كەم نییە و ئەوەی بیانەوێ بە خولەكێك بۆیان دێتەدی، بەڵام دواجار بیر و باوەڕی كچە بچووكەكەی ئۆباما لەگەڵ ئەوەدا نییە كە خۆی بە كچی سەرۆك بزانێت، بەڵكو وەك كەسێكی ئاسایی رەفتار دەكات، كچە بچووكەكەی ناوی (ناتاشا)یە كە خۆی حەز دەكات بە (ساشا) بانگ بكرێت، تەمەنی (17) ساڵە، ئێستا لە ریستورانتێكی ماسی خواردندا وەك خزمەتەكار كار دەكات، ئەو چێشتخانەیەی كچەكەی ئۆباما كاری تیادا دەكات، ناوی (نانسی)یە و خاوەنەكەی كەسێكی خەڵكی لوبنانە. ئەو چێشتخانەیە دەكەوێتە كەنداوی (مارتا ڤینیارد) لە ویلایەتی ماساسیوتیش لە ئەمریكا، رۆژانەی كچەكەی ئۆباما (12) دۆلارە و ماوەی (2) هەفتەیە دەستی بە كاركردن كردووە.
Top