بەڕێگایەکی ئاسان چارەسەری خاڵە ڕەشەکانی سەر لووت بکە
August 15, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بێگومان چارەسەر زۆرە چ سروشتی بێت یان لەڕێگەی پزیشکەوە بێت، گرنگترین ئەو پێکهاتە سروشتیانەی دەبێتەهۆی لابردنی خاڵە ڕەشەکانی سەر لوت پێکهاتووە لەمانە:
1-هەڵمی ئاوی گەرم یەکێکە لە باشترین ڕێگاچارەسەرەکان، یارمەتی کرانەوەی کونیلەکانی پێست دەدات و لە چەوری زیادە ڕزگاری دەکات، بۆ ماوەی 5 خولەک سەرت بەسەر هەڵمی ئاوی گەرمدا بگرە لە گەرماودا و دواتر بیشۆ بە پاککەرەوەیەکی تایبەتی.
2-لم یارمەتیدەرێکی باشە و دەوڵەمەندە بە کانزا، لە زەیتی زیادەی پێست ڕزگاردەکات سوڕی خوێن چالاکدەکات تێکەڵی بکە لەگەڵ سرکەی سێو یان ئاو بەکاریبهێنە بۆ پێستی لووت تا وشک دەبێتەوە، پاشان بە ئاو بیشۆ و کرێمی لێبدە.
3-ماسکی سپێنەی هێلکە بۆ توندکردنەوەی پێست و پاککردنەوەی، بیدە لە بەشی سەرەوەی لووت و دواتر وازیلێبهێنە تا وشک دەبێتەوە و بیشۆ.
4-هەنگوین و شیر زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی پێست، دژە بەکتریایە و پێست دەگەشێنێتەوە و لە پەڵە و کێشەکانی پێست ڕزگارت دەکات، جگەلەوەی خاڵە ڕەشەکانی پێستی لووت لادەبات، کەوچکێکی گەورە هەنگوین و کەوچکێکی بچووک شیری گەرم تێکەڵ بکە و بیخەرە مایکرۆوە بۆ ماوەی 10 چرکە. پاشان بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە پێستەکەت.
5-تێکەڵەی هەنگوین و دارچینی بۆ پێست بەسوودە و باشترین چارەسەرە بۆ لابردنی زیپکە و خاڵە ڕەشەکانی لووت و دژە بەکتریایە و سوڕی خوێن چالاک دەکات، بۆ ماوەی 3 خولەک بیدە لە پێستی لوت و ڕووخسارت و دواتر بیشۆ و کرێمی لێبدە.
خەندان
