سەیرترین دیمەن و کەلتور بۆ پاراستنی پێست لە ڤێتنامە

سەیرترین دیمەن و کەلتور بۆ پاراستنی پێست لە ڤێتنامە
پێست یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی لەش و بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، چونکە یەکەم نیگای چاوی بەرامبەر بۆ سەر پێستە ڕوخسار بە پلەی یەکەم و لەش بە پلەی دووەم.بێگومان پاراستنی جوانی و گەشاوەی پێست لەوڵاتێکەو بۆ وڵاتیكی دیکە جیاوازە هەریەکێک بەگوێرەی کەلتوری تایبەتی خۆی خزمەتی پێستی دەکات جا ئایا لەڕێگەی ماسکەوە بێت یان کرێمەوە.
وێنەگرێکی ئیتاڵی بەناوی مۆنیا لیبی کە کاری گەڕانە و بە وڵاتاندا و گرتنی وێنەی سەیر و شێوازی ژیانکردنی نەتەوەکانە نوێترین کاری لە ئێستدا بریتیە لە "پێستی سپی" ، لەدرێژەی کاری پڕۆژەکەیدا باس لەوەدەکات کە هەمووئەو وڵاتانەی گەڕاوە لە ئاسیا و ئەوروپا سەیرترین دیمەن و کەلتور بۆ پاراستنی پێست لە وڵاتی ڤێتنام بووە کە بەپێچەوانەی وڵاتانی تر زۆر جیاوازبووە کە هەمیشە کرێمی دژەخۆر و ماسک بەکاردەهێنن یان سابونی سپیکردنەوە کۆمەڵێک کەلوپەلی جوانکاری، خانمانی ڤێتنام لە وەرزی هاوین و گەرمادا بۆ پاراستنی پێستیان تەواوەی لەش و ڕوخساریان دادەپۆشن تەنانەت دەستیان بۆ ئەوەی لە تیشکی خۆر پارێزراوبن و دوور لەبەکارهێنانی هیچ جۆرە کرێم و پیکهاتەیەک.



خەندان
Top