چۆن لەکاتی مەلەکردندا پارێزگاریی لە قژت دەکەیت؟
August 15, 2016
رەنگا و ڕەنگ
چۆن لەکاتی مەلەکردن پارێزگاریی لە پێست و قژمان دەکەین
1-کلۆر ئەو مادەیەیە کە دەکرێتە نێو ئاوی مەلەوانگەکانەوە، بەڵام زیانی بۆ قژ هەیە، زەیتی سروشتی قژ لەناودەبات و پێستی سەرت وشکدەکاتەوە، هەر بۆیە پێویستە قژەکەت جوان کۆبکەیتەوە و کڵاوی تایبەتی لەسەر بکەیت.
2-پێش چوونت بۆ ناو ئاوەکە، کەمێک بەلسەم بدە لە قژت، بۆ یارمەتیدانی قژەکە لە مژینی ماددەی کیمیایی و زیانبەخش.
3-لەدوای مەلەوانی سرکە یان ئاوی لیمۆ بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی قژەکە ڕزگاربکات لەهەر پێکهاتەیەکی زیانبەخش، یان ئاوێتەی هەنگوین و مایۆنیز و زەردێنەی هێلکەی بۆ بەکاربهێنیت بۆ ماوەی 15 خولەک، پاشان بە شامپۆ بیشۆیت.
4-ئەگەر ئەو شوێنەی مەلەی تێدا دەکەیت دەرەوە بوو بە بەر خۆرەوە، ئاگاداربە کرێمی دژە خۆری تایبەت بە مەلەوانی واتە دژە ئاو بەکاربهێنە بۆ پێستەکەت، بەڵام لە پێشدا لۆشنی لەش بەکاربهێنە و پێستی سەرجەم لەشتی پێ بشۆ.
5-هەوڵبدە لەنێوانی مەلەکردندا ئاو بخۆیتەوە، یان شەربەتە سروشتیەکان بۆ ئەوەی لەشت بەتەواوەی ڕزگار بێت لە ژەهر و پێکهاتە خراپەکان، لەهەمانکاتدا ناهێڵێت لەشت وشک بێتەوە.
