بۆ زانیاریت - بەرمۆدا

بۆ زانیاریت  -  بەرمۆدا
سیگۆشەی بەرمۆدا، یان (سیگۆشەی شەیتان) كە هەندێ جاریش بە (بنكەی نهێنی UFO یەكان) ناوی دەبەن، بریتییە لە ناوچەیەكی جوگرافی و لەسەر شێوەی سێگۆشەیەكی سێ لا یەكسانە و درێژی هەر لایەكیشی دەگاتە 1500 كم و رووبەریشی 1 ملیۆن كم چوارگۆشەیە، كە دەكەوێتە نێوان دوورگەكانی (بەرمۆدا و پۆرتەریكۆ و فۆڕت لۆدەردیڵ لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكیا)، چەندین بەرنامەی دیكۆمینتاریش لەو ناوچەیەدا ئەنجام دراون هیچ جۆرە حاڵەتێكی نائاسایی وەك بوونی بنكەی دەفرە فڕیوەكان .. هێزی ناسرووشتی و نادیار.. بوونی بنكەیەك بۆ گیان و شەیتانە شەڕانگێزەكانیان لەم ناوچەیەدا نەدۆزیوەتەوە، پاشان چەندین ئاژانسی فڕین و دەریاوانی دانیان بە روودانی چەند هەڵەیەكی مرۆیی بە پلەی یەكەم نەناوە، بەڵام وەك زۆرێك لە ناوچەكانی جیهان، چەند هۆكارێكی سروشتی وەك، روودانی گێژەڵووكەی لەناكاو و نادیار یاخود كاریگەری ناسراو بە تەقینەوەكانی هایدرایتی گازی میتان لەوێ تۆماركراوە و بەردەوامیش تۆمار دەكرێت، ئەمەش لەسەر شێوەی بڵقی گازی زۆر گەورە لە ناخی زەوی و لەڕێگای چەند درزێكی ژێر زەمینی قووڵ لە بنكەی دەریادا دەردرچن و كاتێك سەردەكەون رەنگی ئاوەكە دەگۆڕن بۆ سپی و هەڵبەزین و دابەزینی وا دروستدەكات كە بە ئاسانی دەتوانێت كەشتییەكانیش وەربگەڕێنێ و نقومیان بكات، ئەمەش بە (گڕكانە قوڕینییەكان) ناسراوە.
Top