تابلــــــــــــــــــۆ - هاوین

تابلــــــــــــــــــۆ  - هاوین
تابلۆیەكی جوانی وێنەكێشی فینلەندی (گونار بێرندتسۆن)ـە كە ساڵی (1854) لە شاری هیلسنكی فینلەندی لەدایك بووە، دواتر بۆ وڵاتی سوید كۆچی كردووە، ماوەیەك لەوێ ژیانی بەسەر بردووە، پاشان لە بواری وێنەكێشان بۆ ماوەیەك خوێندوویەتی، دواتر گەڕاوەتەوە فینلەندا، ئەو وێنەیەی باس لە هاوینی گەرمی ساڵی (1893) دەكات، كە كەشێكی هەتاوی باكووری كیشوەری ئەوروپایە، ئەگەرچی ئەو كاتە كەشی ئەوروپا سارد بووە، بەڵام وێنەكێشەكە باس لە نەهامەتی ژیانی كشتوكاڵی و ماندووبوون دەكات، كە ئەو ئافرەتە لە چینی بۆرجوازی و منداڵەكەش لە كاتی كاركردنیەتی، وێنەكە بە تابلۆی زەیتی دادەنرێت و بە درێژی (60) سەنتیمەتر و پانی (43) سەنتیمەترە، گونارلە ساڵی (1895) كۆچی دوایی كردووە.
Top