هەنگاوەكانی ماكیاژ و چاویلكە لە چاوكردن
August 15, 2016
رەنگا و ڕەنگ
كاتێك چاویلكەت لەچاو كرد، نابێت جوانكردنی برۆ و ماكیاژی چاوت فەرامۆش بكەیت، بەڵكو هۆكارێكی گرنگە كاتێك چاو و برۆت لە ژێر چاویلكەشەوە ماكیاژی بۆ بكەیت. گرنگە كاتێك چاویلكەت لەچاوە پۆدرەش لە لووتت درابێت، ئەگینا جوانی لووت و رووخسارت و چاویلكەكەشت شێواو دەبن، رەنگی پشت چاوەكانیش گرنگن و دەبێ كاری بۆ بكەیت. لەوانەیە هەندێ جار بڵێی ئەگەر چاویلكە لە چاو دەكەم، پێویستم بە ماسكاراكردن نابێت، بەڵكو دەبێ ئەو كاتە ماسكارای تۆخ و پڕ بكەیت، تا لە ژێر چاویلكەوە بە جوانی دەربكەوێت، ئەو رێنماییانەی سەرەوە لەلایەن ماركەی (پرادا- Prada)وە خراوەتەڕوو، تا خانمانیش پێوەی پابەند بن، بەتایبەت كاتێك دەچنە ئاهەنگ و بۆنەیەك كە لە بەر هەتاو دەبن.
