جاران ئەو دیاردەیە هەبوو، كە ژن بە ژنی دەكرا و ئینجا ئەو ژن بە ژنییە، كچێك بەرامبەر كچێك بوو، یان گەورە بە بچووك بوو، كە كچێكی بچووكیان لە منداڵییەوە بۆ ماڵی بەرامبەر دادەنا و ئیدی تا گەورە دەبوو بە رەزامەند، یان بێرەزامەندی كچە، دەبووایە شوو بەو كوڕێكی ئەو ماڵە بكات كە كچەكەیان لێی خواستووە، ئەوەی دەیبینن هەمان حاڵەتە، بەڵام ئەمجارەیان پێچەوانە بۆتەوە، واتە ئافرەتەكە گەورەكەیە و كوڕەكە بچووكەكەیە، كە پێشتر بنەماڵەی ئەو كوڕە كچێكیان لە بنەماڵەی ئەو ئافرەتە هێناوە و ئێستاش ئافرەتەكە تۆڵەی خۆی دەكاتەوە. ئەو ئافرەتە ناوی (ئەلمیدا ئیریل)ـە و تەمەنی (71) ساڵە، دوای ئەوەی كوڕێكی دەمرێت و لە كاتی ناشتنی كوڕەكەی، چاوی بە گەنجێك دەكەوێت كە ناوی (جار هاردۆوێك)ـە و تەمەنی (17) ساڵە. ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە ئەو كوڕە گەنجە لە پێشوودا پێوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئافرەتێكی تەمەن (77) ساڵ هەبووە، بەڵام لەبەر ئەو هاوسەرە تازەیە، وازی لەوەی پێشووی هێناوە.