رێنمایی بۆ لەپێكردنی پێڵاوی پاژنەبەرز

رێنمایی بۆ لەپێكردنی  پێڵاوی پاژنەبەرز
زۆربەی ئافرەتان حەز بە لەپێكردنی پێڵاوی پاژنەبەرز دەكەن، چونكە لەلایەك شێوەی جەستە بەرز و لەش و لار كراوە دەكات، لە لایەكی دیكەشەوە لەگەڵ زۆربەی جلەكان دەگونجێت. وەك باوە لەپێكردنی پێڵاوی پاژنەبەرز ئەنجامی ژان و ماندووبوون و پشت ئێشانە، بەڵام ئەوە وا لە خانمان ناكات كە دەستبەرداری ئەو جۆرە پێڵاوە بن. هەر بۆیە چەند ئامۆژگاری و رێنماییەك هەن، كە ئازار و ماندووبوونی دوای لەپێكردنی پێڵاوی پاژنە بەرز كەم دەكەنەوە، لێرەوە ئاشنایان بە:
نابێ هەموو رۆژ و كاتێك تەنیا پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێ بكەیت، بەڵكو واباشە لە رۆژانی ئاساییدا، پێڵاوی پاژنەنزم لەپێ بكەیت، تاوەكوو ماسوولكەكانی پێ لەگەڵ بەرزی و نزمیی پێڵاوەكانت بگونجێت. كاتێك پێڵاوی پاژنەبەرز هەڵدەبژێریت، هەوڵبدە پێڵاوی ماركەی چاك و كوالێتی بەرز هەڵبژێریت، چونكە بە شێوەیەكی تەندرووست دروست دەكرێن، تەنانەت پێڵاوی پاژنە بەرزی تەندرووست هەن، ئەوانیش ئازار و ژانی پێیەكانت نادات، كاتێك زانیت پێیەكانت ئازاریان هەیە، پێڵاوەكانت دابكەنە و ژێر پێیەكانت بشێلە، یان پشوویەك بدە، هەروەها كاتێك لە شوێنێكی گونجاوی، پێڵاوە پاژنە بەرزەكەت داكەنە تا ئەو كاتەی پێویستت پێی دەبێت.
Top