دەگمەن و سەرنجڕاكێش؛ بووكگواستنەوە بە شۆفڵ لە هەولێر

دەگمەن و سەرنجڕاكێش؛ بووكگواستنەوە بە شۆفڵ لە هەولێر
شۆفێرێکی شۆفڵ پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوژینەكەی دەباتە نێو شۆفڵەکەیەوە، ئەو داوای کردبوو ژمارەیەك هاوڕێی كە ئەوانیش خاوەن شۆفڵ بوون، لەجیاتی ئۆتۆمبێل بە شۆفڵ لەدوایانەوە بڕۆن.
زاوا زۆر دڵخۆش بوو بە کارەکەی و ویستی شتێکی نوێ بكات و ببێتە مایەی سەرنجی هاونیشتمانیان، هاوکات دەیویست رۆژی زەماوەندكردنیش کارەکەی لەبیر نەکات.
شۆفڵەكە بە ئاڵای كوردستان رازێندرابووەوە و، بووك و زاوا لێوانلێو بوون لە سەرکەشی و دڵخۆشی، ئەوان ویستیان بەو کارە، مێژووێک تۆمار بکەن کە بە ئاسانی لەبیرنەکرێت.
بە درێژایی رێگا، هاوڕێكانی زاوا بە شۆفڵەکانیان هاوڕێیەتی کاروانی بووک و زاوایان دەکرد. ئەو شۆفێر شۆفەڵانەی بە بەرز و نزمکردنەوەی دەمی شۆفڵەکانیان، پشتیوانی هەنگاوەکانی زاوا بوون. دڵخۆشی بووکیش لە جیاوازبوونی زەماوەندەکەی، ترسی راوەستان لەسەر دەمی شۆفڵ و کەوتنەخوارەوەی رەواندبووەوە.
Top