دەگمەن و سەرنجڕاكێش؛ بووكگواستنەوە بە شۆفڵ لە هەولێر
August 14, 2016
رەنگا و ڕەنگ
زاوا زۆر دڵخۆش بوو بە کارەکەی و ویستی شتێکی نوێ بكات و ببێتە مایەی سەرنجی هاونیشتمانیان، هاوکات دەیویست رۆژی زەماوەندكردنیش کارەکەی لەبیر نەکات.
شۆفڵەكە بە ئاڵای كوردستان رازێندرابووەوە و، بووك و زاوا لێوانلێو بوون لە سەرکەشی و دڵخۆشی، ئەوان ویستیان بەو کارە، مێژووێک تۆمار بکەن کە بە ئاسانی لەبیرنەکرێت.
بە درێژایی رێگا، هاوڕێكانی زاوا بە شۆفڵەکانیان هاوڕێیەتی کاروانی بووک و زاوایان دەکرد. ئەو شۆفێر شۆفەڵانەی بە بەرز و نزمکردنەوەی دەمی شۆفڵەکانیان، پشتیوانی هەنگاوەکانی زاوا بوون. دڵخۆشی بووکیش لە جیاوازبوونی زەماوەندەکەی، ترسی راوەستان لەسەر دەمی شۆفڵ و کەوتنەخوارەوەی رەواندبووەوە.
