ماکیاژێکی شیک بۆ هاوینان

ماکیاژێکی شیک بۆ هاوینان
ماکیاژ یەکێکە لەو پێکهاتانەی خانمان بایەخێکی زۆری پێدەدەن و ڕۆژانە بەکاریدەهێنن، بەڵام بێگومان ماکیاژ بەگوێرەی ئەو شوێنەی بۆی دەچیت دەگۆڕێت، ناکرێت ماکیاژی ئاهەنگ و بۆنەکان و ڕۆژانی دەوام وەکویەک بێت.
جگە لەوەش پسپۆڕانی بواری جوانکاری، ماکیاژی وەرزەکان جیادەکەنەوە بەگوێرەی گەرما و سەرما گۆڕانکاری بەسەردا دەهێنن.
لە وەرزی هاوین و گەرمادا پێویستە واز لە ڕەنگە گەرم و تۆخەکان بهێنیت و کەمێک کاڵی بکەیتەوە ڕەنگی سروستی زیاتر بەکاربهێنیت.
خاتوو ماریەم کە شارەزایە لە بواری ماکیاژدا، شێوازی ماکیاژێک بۆ وەرزی هاوین و گەرما فێری خانمان دەکات کە بۆ بۆنەکانی شەوان و چوونە دەرەوە تایبەتەکان گونجاوە.


خە ندان
Top