لە برۆکسل فەرشێک لە گوڵ نمایش دەکرێت
August 12, 2016
رەنگا و ڕەنگ
هەر 2 ساڵ جارێک له مه‌یدانی گراندپلاسی برۆکسل، فه‌رشێک له گوڵ نه‌مایش ده‌کرێت. ئه‌م فه‌رشه له 600،000 هه‌زار گوڵ پێک دێت و قه‌باره‌ی به درێژایی 75 مه‌تره و به پانایی 24 مه‌تره.
بۆ یه‌که‌مجار فه‌رشی گوڵی برۆکسل له ساڵی 1971 دا ساز کرا و له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا بووەته به‌شێک له ناسنامه‌ی شاری برۆکسل و کو‌لتووری خه‌ڵکی برۆکسل.
فه‌ڕشی گوڵی بروکسێل له ساڵی 1986دا به "Showtopper" هه‌ژمار کرا و له‌و کاته‌وه به شێوه‌ی فه‌رمی 2 ساڵ جارێک ئه‌م فه‌ره‌شه له‌لایه‌ن سه‌دان خۆبه‌خشه‌وه له ماوه‌ی 4 کاتژمێردا ئاماده ده‌کرێت که هه‌زاران گه‌شتیار له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه بۆ دیتنی ڕوو له برۆکسل ده‌که‌ن.
