ماسکێکی تایبەت بە بوک

ماسکێکی تایبەت بە بوک
بەم زووانە دەبیتە بوک و پێویست بەوە هەیە کەمێک خزمەت بە خۆت بکەیت و کۆمەڵێک پێکهاتەی تایبەت بۆ پێست بەکاربهێنیت، چونکە دەتەوێت لەو ڕۆژەدا کە عەزی بوکێنی دەپۆشیت بەجوانترین و سه‌رنجڕاكێش و روخسارەوە دەرکەویت، به‌ هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر پێش به‌كارهێنانی ئارایش ئه‌م ماسكه‌ به‌كاربهێنه‌ جگە لەوەی پێست جوان دەکات له‌هه‌مانكاتدا خوَراكێکی بەسوودە بۆ پێست.
پێش هەموو کارێک ده‌موچاوت به‌ ئاوی شله‌تێن بشۆ، بۆ ئەوەی کونیلەکانی پێست پاکبێتەوە.
پاشان چوار شیلك ده‌هێنین جوان وه‌ك هه‌ویر ده‌یشێلین و دوو كه‌وچك هه‌نگوین و سێ كه‌وچك شیری له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین.
دوایی ئەوەی پێکهاتەکە ئامادەبوو بیدە له‌ پێستی ده‌موچاوت بوَ ماوه‌ی 30 خوله‌ك و دواتر به‌ ئاوێكی سارد بیشۆ.
ئه‌م ماسكه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌كاربێنه‌ و دواتر ئەنجامەکەی بەچاوەکانی خۆت ببینە.


خەندان
Top