كۆنترین و گەورەترین دەروازە و دەریاچەی گڕكان دادەنرێت، لە ساڵی (1906)ـەوە تا ئێستا كە دەكاتە ماوەی (110) ساڵە بەردەوام ئاو و ئاگری لێی دەردەچێت، ئەو دەروازە گڕكانییە دەكەوێتە ناوچەی (تەلفەر) لە وڵاتی ئەسیوپیا، پلەی گەرمی لەو شوێنە دەگاتە (110) پلەی گەرمی، ئەو وێنانە لەلایەن وێنەگرێكی پورتوگاڵی بەناوی (جویل سانتۆس)ی تەمەن (38) ساڵەوە گیراون، كە تەنیا بۆ وێنەگرتنی ئەو سەرچاوە گڕكانییە سەردانی ئەو شوێنەی كردووە، زۆربەی جیۆلۆجیناسان و پسپۆڕان بە دەروازەی سەرەكی بۆ ناوەندی زەوی دادەنێن، هەروەها دەڵێن یەكێكە لە دەرگاكانی دۆزەخ!