كەرەستە و كەلوپەل لە شێوەی باڵندە و گیانداران

كەرەستە و كەلوپەل لە شێوەی باڵندە و گیانداران
دیكۆر و كەرەستەكانی ماڵ هەر یەكە لەسەر شێوە و نەخشێك دروست دەكرێن، زیاتریش سوود لە دیمەنی سرووشتی و باڵندە و گیانداران دەبینرێت تا پارچەیەكی ماڵ لەسەریان بنەخشێنرێن. هەر بۆیە ئەندازیارێكی سویسڕی بە ناوی (مارسیل واندرس چاریلتۆن)، كۆمەڵێك دیزاینی نایاب و سەرسوڕهێنەری بۆ كەرەستەكانی ماڵ چێ كردووە، زۆربەی دیزاینەكانی لەسەر شێوەی باڵندە و گیاندارانن، وەك تاخمی قەنەفەی ماڵ لە شێوە و رەنگی پڵنگە، هەروەها مێز و كورسی لە شێوەی فیل و پشتی ئەسپە، سەیرترینیان گڵۆپ و ئێكسسواری جوانییە كە لە شێوەی باڵندە دروستی كردووە، ئەو كەرەستانە لە دوورەوە وەك باڵندەیەكن كە بگەشێنەوە، بەڵام لە نزیكەوە گلۆپێكی سادە و لەشێوەی باڵندەیە. وا بڕیارە ئەو ئەندازیارە لە داهاتوودا هەموو كەرەستە و كەل و پەلەكانی ماڵ لەسەر شێوەی باڵندە و گیانداران دروست بكات، تا مرۆڤ لە ماڵەكەشیدا هەست بە گیانداران و كەشێكی سرووشتی بكات.
Top