لەش و لارت چۆن باریك و بچووكتر دەردەكەیت
August 9, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- جلی رەنگی شینی تۆخ: تاكە رەنگە كە جەستەت توند و تۆڵ و بچووكتر نیشان دەدات، ئەوانەی جەستەیان پڕە دەتوانن كراس، بۆدی، یان قەمیسی شینی تۆخ لەبەر بكەن و پڕیی لەش و لاریان دەشارێتەوە.
- كراسی تێكهەڵكێش (Monif C) جۆرە كراسێكە، كە زۆربەی بەشەكانی دەچێتەوە ناویەكتر و لەیەكتر تێكهەڵدەكێشرێت، جگەی لەوەی جوانی مێینە و ناسكی جەستە دەردەخات، هەروەها لەش و لارت باریكتر و بچووكتر دەردەكەوێنێت.
- پانتۆڵی جینز: نابێت پانتۆڵێكی تەسك و بچووكتر لە پێوانەی خۆت هەڵبژێری، چونكە جەستەت زیاتر دەردخات، بۆیە دەبێ ئەو جینزانە هەڵبژێریت كە كەمەر بەرز و تا سەر پاژنەی پێی دەبن.
- پێڵاوی سەرنجڕاكێش: هەوڵدە پێڵاوەكەت لە رەنگ و نەخشێكی سەرنجڕاكێش بێت، تا ئەوانەی بەرامبەرت دەبن، ئەوەندە سەرنج نەدەنە لەش و لارت، بەڵكو پێڵاوەكەت سەرنجیان رابكێشێت، هەر بۆیە پێڵاوی رەنگی نیۆد و مانۆلۆ پلانیك لەپێی بكە، كە قاچیشت باریكتر دەردەخات.
- تەنوورەی هێڵدار و رەنگی رەساسی: ئەوانەی جەستە پڕن و خولیای پۆشینی تەنوورەن، دەتوانن ئەو جۆرە تەنوورانە هەڵبژێرن كە هێڵی ستوونی تێدایە و بەمەش لەش و لارت باریكتر دەردەكەوێت.
