هەموو دەزانین كراسی بووك سپییە، ئەوەش بۆ سەردەمی رۆمانەكان دەگەڕێتەوە بەر لە سەدەی (19) هەمین، كە ئەوكاتە بووك هەموو جۆرە جلێكی لەبەر دەكرد، تا ئەو كاتەی شاژنی بەریتانیای ئەو كات ناوی (شاژن ڤیكتۆریا) بۆ یەكەمین جار جلی سپی لەبەر كرد، كە ئەو رۆژە زۆر بە جوانی دەركەوتبوو، هەر بۆیە كچانیش دیكەش چاویان لە ئەو كرد و بووە بە نەریت، هەروەها دەگوترێ كە سپی هێمایەكە بۆ دووربوون لە رۆحی ناپاك و پیس، بۆیە لە كیشوەری ئەفریقیاوە بووە نەریتێك جلی سپی بۆ بووك دانرا، لەلایەكی دیكە دەڵێن : وەك چۆن لە كاتی شەڕدا ئەوەی تەسلیم ببێت ئاڵای سپی هەڵدەدات بە مانای قبوڵ كردن، بەم جۆرە جلی سپی بۆ بووك دانراوە بەمانای قبوڵی ئەو كەسەی دەبێتە هاوسەری، نەریتێكی دیكەش هەیە كە دەگوترێ نابێ زاوا كراسی بووك ببینێت، دەڵێن: لە پێشوودا زۆربەی ئەو زاوا و بووكانەی كراسی بووكێنیان پێكەوە كڕیوە، پاشان شتێكیان بەسەر هاتووە و بۆیە ئەوەش بۆتە نەریت.