لە سەیرترین فیستیڤاڵی تایبەت و بۆ ئەوانەی كەسێكی دیكە هەن بە خۆیان دەچێ، دەگوترێ لە جیهاندا (7) كەس هەن هاوشێوەی خۆتن، لە شێوە و رەفتار و سیمای رووخسار و لەش و لاردا، وێڕای ئەوەی كە جمكەكانیش هەن، جمكی دووانە و سییانە و تەنانەت ئێستا چوارینە و پێنجەمینیش دەركەوتوون، بەڵام ئەوەی باوە و لە نێو خەڵكدا دیارن، هاوشێوە و جمكەكانن، بۆیە لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكی، كە زۆرترین ژمارەی جمكی جیهان لەو ویلایەتەدا دەردەكەون، تەنانەت (40) ساڵە بە بەردەوامی فیستیڤاڵی جمكەكان دەكرێت، بۆ یەكەمین جار لە ساڵی (1975) كە رێژەی جمك لەم ویلایەتەدا گەیشتبووە نزیكەی (800) جمك، سەمەرەی ئەو جمكانەش لەوەدایە كە شێوەیان زۆر لە یەكتر دەچێ، رەنگە هەندێ لە جمكەكان جیاوازیان هەبێ، بەڵام جمكەكانی ئەو ویلایەتە تەواو لە یەكتر دەچن و جیا ناكرێنەوە، فیستیڤاڵی ئەوساڵی جمكەكانی ئۆهایۆ بە بەشداری (2000) دووانە بەڕێوە چوو، هەروەها ئەو جمكانە بەشدار دەبن كە زیاتر لە دوو، سێ، چوار جمك