هوتێلی بێ دەرگا و دیوار

هوتێلی بێ دەرگا و دیوار
پێویستە هۆتێل لە هەموو شوێنێك ئارامتر و بێدەنگتر بێت، تا ئەوانەی سەردانی دەكەن، لە كەشێكی هێمندا پشووی خۆیان بدەن، بەڵام بیرۆكە سەیرەكان ئەو رێچكەیەی شكاندووە، هەر بۆیە هوتێلی بەبێ دەرگا و دیواری هێناوەتە كایەوە. ئەو هوتێلە بێ دەرگا و دیوارە ناوی (نوول ستێرن)ـە و لە وڵاتی سویسڕا لە چەندین شوێنی بەرز و لە شاخ و كێودا ئامادە كراوە، جێگەی دوو كەس دەبێتەوە و هەموو خزمەتێكیان بۆ دابین كردوون، بە تایبەت ئەگەر كەش و هەواش گونجاو بێت، ئیدی ئەو جۆرە هوتێلە جمەی دێت، لەگەڵ ئەوەی هەر شەوێكی بە (200) دۆلارە، لە بەرزایی (1900) مەتر دانراون، بیرۆكەی ئەو جۆرە هوتێلە لە ساڵی (2014)ەوە بووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو كە كەشێكی وای هەبێت ئەو جۆرە هوتێلەی تیادا بكرێتەوە، دوا خرا. جوانی ئەو هوتێلە لەوەدایە كە مرۆڤ لە نێو سرووشت و شەوانەش بە بینینی ئاسمان و ئەستێرەوە دەخەوێت، ئەو بیرۆكەیە لەلایەن دوو كەس بەناوەكانی (فرانك و پیتەر راكلین) هاتەئاراوە و هەر خۆشیان كاریان لەسەر كرد.
Top