چۆن سووراو و بۆیەی لێوانت زۆرترین ماوە دەمێنێتەوە
August 8, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- سووراوی بە بریقە: زۆربەی خانمان وادەزانن كە سووراوی بە بریقە، هەر زوو دەڕوات و نامێنێ، بەڵام وا نییە و بۆ زۆرترین ماوە دەمێنێـتەوە، تەنیا بریقەكەی لە دەست دەدات، چونكە ماددەی یەكترگری تێدایە و بە لێوانەوە دەسووێت، واباشە رۆژانە دوو جار سووراوی بە بریقە تۆخ بكەیتەوە.
- سووراوی سوواندوو: جۆرێكی دیكەی سووراوە، كە بە سووراوی پێوەنووسانەوە بەناوبانگە و ماددەی پڕ و یەكترگری تێدایە. ئەو جۆرە سووراوە باوە و نزیكەی (40) رەنگی هەن، دوای لێدانی ئەو جۆرە بۆیەیە وا بۆت دەردەكەوێت كە بۆیە و سووراوەكە بە لێوەتەوە جێگیر كرابێت و زوو لێناچێت.
- سووراوی سەركەوتوو: وەك چۆن دەگوترێت كە فلین و دار سەر ئاو دەكەون، ئەو جۆرە سووراوەش سەر پێستی لێوانت دەكەوێت، بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە و لە جۆرە نایابەكانی سووراون، دەتوانی رۆژانە جارێك بەیانیان و ئێوارانیش دووجار تۆخی بكەیتەوە.
