هەزاران جۆرە رووەك و دار و بار هەن، هەر یەكە شێوە و شێوازێكی هەیە، هەیە لە جوانیدا چاوەكان بەرگەی ناگرن، هەروەها هەندێكی دیكەیان ناكەونە بەر دڵان، بەڵام ئەوەتا جوانترین دار لە جیهان هەیە، ئەو دارە بە داری دەماری خوێن و تەنین ناسراوە. ئەو دارە لە باخچەی (كوكوكرێتەر) لە ناوچەی (هۆنۆلۆلۆ) لە هاوایی دەڕۆیت. شێوەی سەرەوەی وەكو دەمارەكانی خوێنی مرۆڤ وایە، هەندێكی دیكەش بە داری سەراوژێری بانگ دەكەن، وەك ئەوەی رەگەكەی لەژێر زەوی نەبێت و بەدارەوە هەڵواسرێ. سەرەتای دۆزینەوەی ئەو دارە بۆ ساڵی (1835) دەگەڕێتەوە، كاتێك دكتۆرێك بەناوی (سینابێری- cinnabari)، بەگەشتێك سەردانی ئەو شوێنەی كردووە و ناوی ناوە (دراكۆ – Pterocarpus)، دواتر لە ساڵی (1880) زانایەكی ئوستكلەندی بە ناوی (ئیسحاق بایلی بالفۆر) ناوی نا (خوێنی مل). ئەو دارە دارێكی خۆڕسكە و لە خۆیەوە دەڕوێت، بەبێ دەستكاری مرۆڤ، شێوەی بەم جۆرە دەردەچێ، نزیكەی (16) مەتر زیاتر بەرز دەبێتەوە و پانیشی لە هەندێكیان دەگاتە (1) مەتر.