گوارەی بە نەخش و لە دار

گوارەی بە نەخش و لە دار
هەمیشە زانیوامانە كە كەرەستە و ئێكسسوارەكانی جوانكاری لە ماددە و كانزای گرانبەها دروست دەكرێن، نەخشەكانیش بە چەندین شێوەی جۆراوجۆرن، بەڵام ئەمجارەیان یەكێك لە ئێكسسوارەكانی لەو ماددانە دوور خستۆتەوە و لە ماددەیەكی دیكەی سووك لە كێش و سادە لە جوانیدا دروست كردووە. ئێستا زۆربەی مۆدەكانی ئێكسسوارەكان لە دار دروست دەكرێن، وێڕای ئەوەی كاری دروستكردن و نەخش كێشان لەسەر ئێكسسواری دار قورسە، بەڵام لە جوانیدا ناسكە و لە نەخش و دیكۆریش سەنگینە، یەكێك لەو مۆدە باوانەی ئێكسسوارەكانی وەرزی هاوینە، گوارەی نەخشدار و لە دارە، تا هاوشێوی كەرەستەكانی دیكەی سرووشتی، لە گوێچكەی خانمانەوە بێت. وەك پسپۆڕان دەڵێن: ئێكسسواری دار، یان گوارەی دار، سووكە لەسەر گوێچكەدا و ئازاری پێستی ژێر و دەوروبەری گوێ نادات، هەروەها نەخشی سەر دار هەمیشە لە نەخشی ماددەكانی دیكە جوانتر و رازاوەترە، جگە لەوەی لە جوانیدا ناسكە و دەتوانی هەر شێوەیەكت مەبەست بێت، لەسەر گوارە دارەكەتی بنەخشێنیت.
Top