ستایلی کێشانی ئایلەنێر بەگوێرەی شێوازی چاوەکانت

ستایلی کێشانی ئایلەنێر بەگوێرەی شێوازی چاوەکانت
لەم سەردەمەی ئێستادا ئایلەنێر یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی ماکیاژی چاو و بەشێوەیەکی گشتی خانمان بەکاریدەهێنن و سیمایەکی جوان و سەرنجڕاکێش و خەیاڵی بە چاوەکان دەبەخشێت.
لە خەندان لایفەوە پێنج جۆر شێوازی ڕومێل پیشان دەدەین تا لەڕێگەیەوە بە گوێرەی چوارچێوە یاخود شێوازی چاوەکانت پەیڕەوی بکە و ئایلەنێرەکەی بۆ بکێشە، کە لەلایەن شارەزای جوانکاری جیهانی کاتی جونغ وەرگیراوە.چاوی ناڕێک ئەگەر خاوەن چاوێکی ناڕێکیت و یەکێک لە چاوەکانت زیاتر کراوەیە وەک لەوەی دیکە، ئەوا پێویستە شێوازێکی تایبەتی لە کێشانی ئایلەنێر پەیڕەو بکەیت کە یارمەتیت بدات شێوازی ناڕێکی چاوەکانت دەرنەکەوێت، کاتی ئامۆژگاری ئەو خانمانە دەکات ئایلەنێری قەڵەمی ڕەش بەکاربهێنن، بەشی سەرەوەی برژانگەکان بکێشن بەڵام لە گۆشەی ناوەوە نا، مەهێڵن هێڵەکە دەرچێتە دەرەوەی چاوەکانت و زیاد لەسنور هێڵکە لە سەرەوە نەبێت وەک وێنەکە.چاوی ڕێک و یەکگرتوو
ئەم شێوازە چاوانە پێویستە لەکاتی کێشانی هێڵی ئایلەنێردا هەردوو گۆشەی ناوەوەی چاوەکانیان بە بەتاڵی دابنێن تا نیوە، پاشان ئایلەنێرەکە بکێشن بەرەوە لێوارەکان و بەشی ژێرەوە بەهەمان گۆشەی کۆتایی بە ستایلی حەوت یان پیتی V ئینگلیزی، ئەم ستایلە یارمەتیدەرە چاوەکانت کراوە دەرکەوێت.چاوی کراوە و فراوان
ئەم شێوازی چاوە لەگەڵ زۆر ستایلی ئایلەنێر کێشاندا دەگونجێت بەگوێرەی ئارەزوو، بەڵام کاتی دەڵێت پەیڕەویکردنی ستایلی ماسی جوانترین و سەرنجڕاکێشترین دەبێت، کە لە گۆشەی ناوەوەی چاوەکانتەوە هێڵەکە دەکێشیت بەهەمان شێوەی پیتی V پاشان بەرەو کۆتای چاوەکانت هێڵکە دەبەیت لەشێوی ماسی.
چاوی بچوکبۆ ئەوەی چاوەکانت گەورە دەرکەون کاتی ئامۆژگاری ئەو خانمانە دەکات، کە قەڵەمی ڕەش بەکاربهێنن بەهەمان هێڵی برژانگەکانت، پاشان بەکارهێنانی پشتی چاوی قاوەی داخراو بڵاوکردنەوەی بەشێوەیەکی تەنک لە پشتی پێڵوی چاوەکانت و کۆتاییەکەی، بۆ ژێریشەوە هەمان ڕێگا بەکاربهێنە بەڵام پشتی چاوی ڕەنگ پەمەی کراوە بەکاربهێنە.
چاوی بادامی بۆ دەرخستنی جوانی و خەیاڵی چاوەکانت، قەڵەمی ڕەش بۆ هێڵی برژانگەکانت بە باریکی بۆ بەشی سەرەوە و خوارەوە بەکاربهێنە، پاشان بە فڵچەیەک بڵاویبکەرەوە بۆ ئەوەی شێوازی دراماتیکی وەربگرێت، دواتر پشتی چاوی ڕەنگ سروشتی بەکاربهێنە بۆ ئەوەی ببێتە شێوازی ماکیاژی سمۆکی، وەک وێنەکە

خەندان
Top