ماسكيك بۆ سپیکردنەوەی پێستي خانمان

ماسكيك بۆ سپیکردنەوەی پێستي خانمان
بە دڵنیاییەوە هیچ ڕێگەیەکی سحری نیە لە ماوەیەکی کورتدا سپیت بکاتەوە، بەڵام چەند ڕێگەیەکی سروشتی هەیە دەتوانیت بەهۆیەوە پێستت سپی بکەیتەوە و پەڵە تاریکەکانی پێستی پێ چاک بکەیتەوە، ئەم ماسکە یابانیە بەکار بهێنە:
کەرەستەکان:
-سێ کەوچکی چێشت برنج
-کەوچک و نیوێک ئاوی پاکژکراوی کوڵاو
-دوو کەوچکی چێشت ئەڤۆکادۆ
-نیو کەوچک هەنگوینی سروشتی

ئامادەکردن:
-برنجەکە بکوڵێنە تاوەکو دەنکەکانی پێدەگات و دواتر لەو ئاوە کوڵاوەی پێت لێناوە جیای بکەرەوە.
– ئەڤۆکادۆ و هەنگوین بکەرە ناو برنجەکە و تێکەڵی بدە تاوەکو وەک هەویری لێ دێت.
-ئەم هەویرە بدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی 15 بۆ 20 خولەک و دواتر بە ئاوی شلەتێن لای بەرە.
-دەموچاوت بە پارچەیەک لۆکە پاک بکەرەوە و بەو ئاوەی پیشتر برنجەکەت پێ کوڵاند، بەمەش پێستەکەت پاکژ دەکەیتەوە.
-هەفتەی دوو جار ئەم ماسکە بەکاربهێنە و پاش ماوەیەک گۆڕانکاریەکان دەبینیت
Top