ماکیاژ ناکەیت و دەتەوێت جوانترین بیت

ماکیاژ ناکەیت و دەتەوێت جوانترین بیت
ماکیاژکردن یەکێکە لەو ڕەفتارانەی کە خانمان ئارەزووی دەکەن بەشێوەیەکی گشتی، بەڵام لەو نێوەندەدا هەندێک خانم هەیە کە هەرگیز ئارەزووی بەکارهێنانی ماکیاژ ناکەن، دەیانەوێت بەسروشتی خۆیان بە جوانترین شێواز دەرکەون، دەتوانن لە بری ماکیاژ پەیڕەوەی ئەم خاڵانە بکەن.
1- یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ پاراستی پێست خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆره‌، چونكه‌ ئاو به‌شێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ پارێزگاری کردن لە شێداری پێست وهاوكاره‌ بۆ پاراستنی له‌ش له‌ ژه‌هراوی بوون، هیچ جۆره‌ ماكیاژێك جێی ئه‌و كه‌میانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌له‌ پێستدا دروست بووه‌ به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه‌.
2- بایه‌خدان به‌ رێكخستنی خۆت تا جوانتر ده‌ركه‌ویت به‌كارهێنانی كرێمكی به‌سود بۆ روخسار ومل و ده‌ست و پێیه‌كانت، ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ داناپۆشرێن بۆ پاراستنیان وەک دژەخۆر.
3- رۆژانه‌ روخسارت پاك بشۆ دووجار له‌ به‌یانی و شه‌ودا، بۆ ئه‌وه‌ی پێست به‌ پاكی بمێنته‌وه‌ و ده‌موچاوت كراوه‌ جوان ده‌ركه‌ویت.
4-به‌كارهێنانی پاكه‌ره‌وه‌ی پێست به‌شێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ پاراستنی پێسته‌كه‌ت له‌ چه‌وریه‌كان و داخستنی كونیله‌كان .
5-به‌كارهێنانی شامپۆی قژ بۆ پاكردنه‌وه‌ 2 یان 3 ڕۆژ جارێك بۆ ئه‌وه‌ی قژ جوان و ته‌ندروست بێت، به‌تایبه‌ت قژه‌ چه‌وره‌كان.
6-به‌كارهێنانی كرێمی دژه‌ خۆر، زۆر گرنگه‌ بۆ پاراستنی پێست له‌تیشكی خۆر.
7-هه‌وڵبده‌ به‌یانیان له‌گه‌ڵ خواردنی چا یان قاوه‌ كوپێك ئاوی شله‌تێن له‌گه‌ڵ لیمۆ له‌كوپێكدا ئاماده‌ بكه‌یت، پاشان بیخۆیتەوە بۆ پاراستنی له‌شت له‌ ژه‌هراوی بوون دورخسته‌وه‌ی هەستیاری له‌ پێسته‌كه‌ت.
8-خۆشتنت به‌ شێوازێكی رێك وپێك بۆ پێستێكی ته‌ندروست، پاككردنه‌وه‌ی له‌ خانە مردووه‌كان و گه‌شه‌كردنی.

خةندان
Top