بووک و زاوایەک وێنەی ھاوسەرگیرییەکەیان لەنێو ئاودا دەگرن

بووک و زاوایەک وێنەی ھاوسەرگیرییەکەیان لەنێو ئاودا دەگرن
دوای ئەوەی بووک و زاوایەک ئاھەنگی ھاوسەرگیریەکەیان تەواو بوو، ڕۆژی دواتر وێنەی ھاوسەرگیرییان لەنێو ئاودا گرت.
ماڵپەڕی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، نێلدا لەگەڵ وێسڵی دیزیل، لە فەڕەنسا ھاوسەرگیرییان کرد، دوای تەواوبوونی ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیان، رۆژی دواتر سەعات حەوتی بەیانی جل و بەرگی ھاوسەرگیرییان دووبارە پۆشی و لەنێو ئاودا وێنەیان گرت.
وێسڵی دێزیڵی بووک گوتی: "من لە ژیانمدا ئاواتی ئەوەم دەخوازی لەنێو ئاودا وێنەی ھاوسەرگیری بگرم، نێلدای ھاوسەرم ئەو خەونەی بۆ ھێنامە دی، وێنەکانیش زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش دەرچوونە".
وێنەکان لە لایەن وێنەگر ئیلس موری گیراوە، کە تەمەنی 34 ساڵە و شارەزایی لە وێنەگرتنی ڕۆژی ھاوسەرگیریدا لەنێو ئاودا ھەیە.


باسنيوز
Top