بووک و زاوایەک وێنەی ھاوسەرگیرییەکەیان لەنێو ئاودا دەگرن
August 4, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ماڵپەڕی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، نێلدا لەگەڵ وێسڵی دیزیل، لە فەڕەنسا ھاوسەرگیرییان کرد، دوای تەواوبوونی ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیان، رۆژی دواتر سەعات حەوتی بەیانی جل و بەرگی ھاوسەرگیرییان دووبارە پۆشی و لەنێو ئاودا وێنەیان گرت.
وێسڵی دێزیڵی بووک گوتی: "من لە ژیانمدا ئاواتی ئەوەم دەخوازی لەنێو ئاودا وێنەی ھاوسەرگیری بگرم، نێلدای ھاوسەرم ئەو خەونەی بۆ ھێنامە دی، وێنەکانیش زۆر جوان و سەرنج ڕاکێش دەرچوونە".
وێنەکان لە لایەن وێنەگر ئیلس موری گیراوە، کە تەمەنی 34 ساڵە و شارەزایی لە وێنەگرتنی ڕۆژی ھاوسەرگیریدا لەنێو ئاودا ھەیە.
باسنيوز
