شەش رێگای ئاسان بۆ درێژکردنەوەی قژ

شەش رێگای ئاسان بۆ درێژکردنەوەی قژ
قژی ئاسایی لە مانگێکدا 2.5 سانتیمەتردرێژ دەبێتەوە. تەندرووستی جەستە و خۆراک و جینەکان هەموویان کاریگەرییان هەیە لەسەر خێرایی درێژبوونەوە و گەشەی قژ.

ئەمانەی خوارەوە چەند رێگایەکی سرووشتی ئاسانن کە دەتوانی پەیڕەویان بکەیت بۆ درێژبوونەوەی تاڵە مووەکانی قژت بە رێژەیەکی خێراتر.

١- خۆراکی تەندرووست بخۆ
خواردنی ئەو خۆراکانەی پڕن لە پرۆتین و ڤیتامین (A,B,C,E) و کانزاکانی (ئاسن، زینک، مس، مەگنیسیۆم، و سێلینیۆم) زۆر گرنگن بۆ گەشەی قژ. ڤیتامین ب گرنگترین ڤیتامینە بۆ خێراکردنی گەشەی قژ.

ئەو خواردنانەی پێویستە زۆر بیانخۆیت بریتین لە : (شیر، ماست، پەنیر، سپێناخ، بڕۆکلی، ئەڤۆگادۆ، ترێ، شۆفان، هێلکە، کەلەرم، کەرەوز، گوێز، زەیتی زەیتون). لەگەڵ ئەوەشدا میوە و شەربەتی میوە زۆر بخۆ بەتایبەت پڕتەقاڵ و گوێزەر و ترێ.

٢- ئەنجامدانی مەساج
ئەنجامدانی مەساج بۆ پێستی سەر دەبێتە هۆی باشتر کردنی سوڕی خوێن لەو ناوچانە. دەتوانی بە زەیت یان بە بەلسەم بە قوڵی مەساج بۆ قژت بکەیت.

٣- قژت سەر بەرەو خوار رابگرە
ئەمە یەیكی لە کۆنترین رێگاکان بۆ درێژکردنەوەی قژ. سەرت بەرەو خوارەوە بنوشتێنەرەوە بۆی هەموو قژت بدات لە زەوی بۆ ماوەی دوو بۆ چوار خولەک. شارەزایان پێیان وایە ئەمە دەبێتە هۆی زیادکردنی سوڕی خوێن بۆ رەگی قژ.

٤- خۆت لە فشار بە دوور بگرە
فشار یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی وەرینی قژ. شارەزایانی بواری قژ ئاماژە بەوە دەکەن کە فشاری دەروونی و نیگەرانی یان دوودڵی دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی گەشەی ئاسایی قژ.

بۆ بە دوور بوون لە فشاری دەروونی دەتوانیت پەنا بەریتە بەر ئەنجامدانی یۆگا و تەکنیکی هەناسەدانی درووست. لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیابە کە شەوان بە باشی و لە کاتی خۆیدا دەخەویت چونکە خەوی پێویست دەبێتە هۆی زۆربوونی هۆرمۆنەکانی گەشە.

٥- ماسکی هێلکە
هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و کانزای زینک و فسفۆڕ. بەکارهێنانی هێلکە وەک ماسکێك بۆ قژ بە رێگایەکی زۆر کاریگەر دادەنرێت بۆ گەشەی قژ.

خةندان
Top