خانمانی قەڵەو.. شێوازێک بۆ هەڵبژاردنی جلوبەرگیان
August 3, 2016
رەنگا و ڕەنگ
خانمان قەڵەو پێویستە لەکاتی هەڵبژاردن و پۆشینی جلوبەرگدا ئەم ڕێنماییانە لە یادنەکەن.
1-دوورکەونەوە لە هەڵبژاردنی پۆشاکی پان و فراوان، چونکە دوو هێندەی زیاتر لە کێشی خۆت دەردەخات، قەبارەی خۆت هەڵبژێرە و متمانەت بە خۆت هەبێت.
2-هەلبژاردنی ئەو عەزیانەی بەشی خوارەوە واتا لە ئاستی سنگ بۆ خوارەوە فراوان دەبن و ڕێکن، چونکە لەشت بەشێوەیەکی ڕێک و سەرنجڕاکێش دەردەخات، بەتایبەتی ئەگەر درێژ بێت.
3-پۆشینی پانتۆڵی کاوبۆیی کەمەر درێژ، چونکە چەوریەکانی ورگ دەشارێتەوە باڵات درێژ دەردەخات.
4-لەپێکردنی پێڵاوی بەرز، چونکە شێوازێکی شیک و سەرنجڕاکێش و کەمتر لە کێشەی خۆت دەردەخات.
5-پێویستە ئەو جلوبەرگانەی هەڵیاندەبژێریت، ڕەنگیان داخراو و تاریک بێت، چونکە لەشت ڕێک و باریکتر دەردەخات، بۆ نمونە سوری تێر.
6-کاتێک جلوبەرگی قوماشی قەرەباڵغ هەڵدەبژێریت وەک گوڵ گوڵ، هەوڵبدە قەبارە بچوک هەڵبژێت، چونکە قەڵەوتر دەردەخات.
7-پۆشینی جلوبەرگی پەڕ پەڕە و چین چین نەشیاوە، چونکە زیاتر لە کێشەی خۆت پیشان دەدات.
8-هەڵبژاردنی جلوبەرگی ژێرەوەی تایەبت بە قەباری خۆت و ئیسراحەت.
9-باشترین جانتا جۆری گەورەیە بۆ خانمانی قەڵەو، چونکە بەشێکی زۆری لەشت دەشارێتەوە سەرنجڕاکێش و شیک دەردەخات.
خةندان
