هەڵەکانی بەکارهێنانی ماسکارا

هەڵەکانی بەکارهێنانی ماسکارا
ئاشکرایە کە بەشێوەیەکی گشتی خانمان ئارەزووی بەکارهێنانی ماسکارا دەکەن، بەمەبەستی درێژکردنی برژانگەکانیان و جوان و سەرنجڕاکێش دەرخستنی، چونکە برژانگ هێمایەکی سەرەکی جوانی ڕوخساری خانمانە.
ماسکاراکردنی ڕەنگە کارێکی ئاسان بێت، بەڵام پێویستی بە وریایی و لێهاتووی تۆ هەیە کە تووشی هەندێک هەڵە نەبیت لەکاتی ماسکارا کردندا، چونکە سیمایەکی ناشرینت پێدەبەخشێت، کە پێکهاتووە لەمانە
1-یەکێک لە بەربڵاوترین هەڵەکانی خانمان لەکاتی بەکارهێنانی ماسکارادا، لێدانی چەند چینێکی زۆرە، کە خۆی تەنها پێویستی بە دوو چینە، چونکە لەگەڵ هەر جارێک دووبارە بەکارهێنانەوەی فڵچەی ماسکاراکە برژانگەکانت زیاتر پێکەوە دەنوسێن و جوانی نامێنێت.
2-بردنە ناوەوە و هێنانە دەرەوەی فڵچەی ماسکاراکە بە هێزێکی زۆر، هۆکارێکە بۆ کۆبوونەوەی هەوا و وشکبوونەوە و دروستبوونی بەکتریا و میکرۆب، ئاکامای ئەمەش زیان گەیاندنە بە چاوەکانت و ناشرین بوونی ماسکاراکەیە، پێویستە بە هێواشی فڵچەکە لە ناو ماسکاراکەدا بسوڕێنیت، نەک بەرز و نزمی بکەیت.


خةندان
Top