تابلۆیەكی نایابی گەورە وێنەكێشی ئینگلیزی (ستانهۆپ ئەلێكساندەر)ـە كە لە ساڵی ((1867) لەدایكبووە. ئەو باوكێكی ئیرلەندی و دایكێكی فەڕەنسی هەبووە و دوای ئەوەی دەچێتە ئینگلتەرا بۆ خوێندنی وێنەكێشان لە ئەكادیمیای شاهانە، دواتر بەرەو فەڕەنسا كۆچ دەكات و لەوێش ماوەی (2) ساڵ دەمێنێتەوە، ئەو وێنەیەی لە ساڵی (1881) كێشاوە، كە باس لە شەقامێك دەكات، وەك گوزارشتێك لە ژیانی سرووشتی رۆژانەوە، وێنەكە بە تابلۆی زەیتی دادەنرێت و بە درێژی (64) سەنتیمەتر و پانی (42) سەنتیمەترە، ستانهۆب لە ساڵی (1947) كۆچی دوایی كردووە.