جلی بووكێنی بۆ خۆی دروست دەكات

جلی بووكێنی بۆ خۆی دروست دەكات
كچان هەمیشە بیر لە رۆژی زەماوەند و ئاهەنگی هاوسەری خۆیان دەكەنەوە، بە تایبەت ئەوانەی لە ماوەی دەستگیرانیدان، كە هەردەم هەوڵدەدەن جلێكی جوان و كراسێكی نایاب لە جوانیدا بۆ خۆیان هەڵبژێرن، بەڵام كەسیشیان بیریان لەوە نەكردۆتەوە ئاخۆ كراسێك پڕ بە دڵ و هەستی خۆی بدوورێت و ئامادەی بكات، بەڵام ئەو كچە هیندستانییە ئەو كارەی كردووە، ئەو كچە ناوی (كریشا باجاج زاڤیری)یە و تەمەنی (26) ساڵە، دوای ئەوەی لە ماوەی دەستگیریانیدا زۆر ماندوو دەبێ لە گەڕان بە دوای كراسێكی بووكێنی لە رەنگی (سپی و زێڕین)، بەڵام دەستی ناكەوێت، بە تایبەت ئەوەی خۆی بە دڵیەتی، هەر بۆیە بۆ ماوەی دوو مانگ هاوسەرگیرییەكەی دواخست، تا كراسێكی جوانی بۆ خۆی نەخشاند و دروستی كرد. بیرۆكەكەشی لە زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی بە ناوی (Real Housewives of Beverly Hills)، وەرگرتووە، خەون و ئاواتەكەی هێنایەدی و چاوی لە دەستی كەسی دیكەش نەبوو، لە رۆژی ئاهەنگەكەشیدا، بە جوانترین شێوە و وەك بووكێكی جوان و شاز دەركەوت.
Top