جاران لە هەموو ماڵێك ئەلبوومی وێنە هەبوو، كە سەدان وێنەی خێزانی و تایبەتی تێدا بوون، ماوە ماوە دەریان دەهێنا و سەیریان دەكرد، تا یادگارییەكانی پێشوویان بهێننەوە بەرچاویان، ئەوەش یادگارییەكی خۆش بوو نێوان ئەندامانی ماڵ، ودایارە ئەو كچە كۆرییەش ئەم حاڵەتەی بیرنەچووە و لە ئێستادا كردوویەتی بە مۆدێكی جیاوزاتر و سەیرتر، كە وێنەی كەسی و تایبەت لەجیاتی لە نێو ئەلبوومدا بێت، بەڵكو لەسەر رووخساری كەسەكان دەنەخشێنێت و چاپی دەكات، ئەو كچە ناوی (داین یۆن)ـە، ئەو كارەش لە رێگەی ماكیاژ و چاپكردن و وێنەكێشانەوە دەیكات، ئەوانەی نیازیان وایە وێنەی خۆیان، یان كەسێكی خۆشەویستییان هەڵگبرن، دەتوانن لەسەر سەر و چاویان بیكێشن.