شێوازێک بۆ لابردنی ماکیاژی چاوەکانت

شێوازێک بۆ لابردنی ماکیاژی چاوەکانت
ئاشکرایە کە پێستی چواردەوری چاو و خودی ئەندامی چاو خۆی زۆر هەستیارە و پێویستە زۆر بە ئاگایی مامەڵەی لەگەڵدا بکەین، بەتایبەتی لەکاتی بەکارهێنانی ماکیاژ، پێویستە بەئاگابین کەلوپەلەکانی ماکیاژ پاکبکەینەوە هەر دوو سێ ڕۆژ جارێک.

لەسەروو ئەمەوە پێویستە ڕۆژانە دوای ماندووبوون و کارکرن و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، تەواوی ماکیاژەکەمان لە دەموچاومان بکەینەوە هەوڵبدەین ئاسەواری ماکیاژ بە ڕوخسارمانەوە نەهێڵین بەتایبەت ماکیاژی چاوەکانمان.

چۆن بەشێوازێکی تەندروست ماکیاژی چاوەکانت لادەبەیت؟

1-پێستی دەوری چاو هەستیارترین بەشە و پێویستی بە پارێزگاری تایبەتی هەیە، دوای لابردنی ماکیاژ، هەوڵبدە شیری بۆ بەکاربهێنیت تا ئەو زیانانەی بەر ئەو پێستە کەوتووە، دووبارە ئەو پێستە نوێ بێتەوە کاریگەری زیانەکان کەم بکاتەوە.

2-کاتێک ماکیاژی چاوەکانت دەسڕیتەوە، هەوڵبدە بە پەنجەکانت مەساج بۆ چواردەوری پێستی چاوەکانت بکەیت، بۆ ئەوەی سوڕی خوێنی چالاک بێت و تووشی هەڵئاوسان نەبێت، لەگەڵیا کەمێک شیر بەکاربهێنە و پەنجەکانت بەهێواشی بەلای چەپ و ڕاستدا مەساج پێبکە.

3-ماسکارا یەکێکە لەو ماکیاژانەی کەمێک بە گرانی لە برژانگی چاوەکانت دەبێتەوە، لەهەمانکاتدا هۆکارێکە بۆ هەڵوەرین، دەکرێت بە پارچەیەک لۆکە و کرێمی ڤازلین یان زەیتی سروشتی وەک گوێزی هیندی یان بادام یاخود شیر تەواوی ماسکاراکە لێبکەیتەوە، چونکە ماسکارای دژە ئاو گران دەڕوات.

4-لابردنی قەڵەمی چاو ڕەشکردن و ڕومێل و ئەم جۆرە ماکیاژانە، کەمێک بە گرانی دەڕوات، هەر بۆیە دەتوانیت بە پارچەیەک لۆکە شیر یان زەیت یان ڤازلین لایبەریت.

5-دەکرێت دوای پاککردنەوەی هەموو ڕوخسارت، لە کۆتایدا شیر بدەیت لە هەموو پێستی دەموچاوت.

تێبینی..کرێمی شیری تایبەت هەیە بە لابردنی ماکیاژ دەکرێت ئەوە بەکاربهێنیت، چونکە ئامادەکراوە

خەندان
Top