شێوازی ڕازاندنەوەی قژی مامناوەند

شێوازی ڕازاندنەوەی قژی مامناوەند
تەسریحەکردنی قژی خانمان و ڕازاندنەوەی ڕەنگە بۆ هەموو کەسێک ئاسان نەبێت و پێویستی بە کات و سەلیقە هەبێت.لەم سەردەمەی ئێستادا ستایلی بڕین و شێوازی ڕازاندنەوەی جیاواز هەیە بۆ قژ، ئەگەر شارەزایت نەبێت ئەوا دەتوانیت لەڕێگەی وێنە و ڤیدیۆکانی فێرکاریەوە تۆش بەهرە بە تواناکانت بدەیت و بێ ئەوەی سەردانی ئارایشت بکەیت قژت بڕازێنیتەوە بۆ بۆنە و کارەکانی ڕۆژانە.
ئەم شێوازە زۆ سەرنجڕاکێشە و قژەکەت بەشێوازی لولی کراوە ئامادەدەکەیت، دواتر بەشێکی لادەدەیت و گوڵێک یان هەر پارچە کریستاڵێک کە ئارەزووی دەکەیت دایدەنێتیت.ئەم شێوازەیان کارێکی ئاسانە و تەنها قژەکەت بەردەدەیتەوە، ئەگەر خاو نەبێت دەکرێت خاوی بکەیتەوە دواتر نیوەی بە پرچ بکەیت بە دوو بەشەوە.نزیکە لە شێوازی دووەمەوە بەڵام لولە قژەکە و پرچەکانی کراوەتر و جیاوازە، دەکرێت لە ڕێگەی ڤیدۆ فێرکاریەکانەوە هەمان شێوە لە قژماندا تەسریحە بکەین.بەردانەوەی قژەکەت و دانانی تاگێکی قوماشی شێوازێکی سەرنجڕاکێش و جوان و ناسک بە خانمان دەبەخشێت.دەکرێت بەشێک لەلاوە بکەینە پرچ و بەرەو دواوەی بەرینەوە، شێوازێکی سادە و ناسک بە ڕوخسارت دەبەخشێت.دانانی قژ لەسەر لایەک، دیمەنێکی شیک و ناسک دەبەخشێت بە خانمان دەکرێت تۆش بەهەمان شێوە بیڕازێنیتەوە بەڵام لەبری سادەی کەمێک پرچی تێدا بکەیت و دواتر پرچەکان شل بکەیتەوە.نوێترین ستایل لە ئێستادا دروستکردنی شێوازی پەپولەیە لە قژتدا بە نیوەی، کە ستایلێکی ئاسانە و دەتوانیت خۆت فێربکەیت لەڕێگەی ڤیدیۆ فێرکاریەکانەوە.


خەندان
Top