بەشێوەیەکی ئەکادیمی ماکیاژ بەکاربهێنە
August 2, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ماکیاژی چاو بەشێکی گرنگە و بەشێکی زۆری خانمان یەکەم کاریان لەسەر ماکیاژ گرنگیدانە بە ماکیاژی چاویان، کە پێکهاتووە لە ڕەنگ واتە پشتی چاو و قەڵەم و ئایلەنێر ماسکارا و هەندێک ماکیاژی تر
چاو بەشێکی سەرەکیە لە ڕوخساری خانماندا جوانی و سەرنجڕاکێشیان دەردەخات، بۆ هاوکاریکردنی خانمان شارەزایان وێنەیەک بەشێوازی زانستی جیادەکەنەوە بە هێڵ تا نیشانی تۆی بدات کە پێویستە چۆن ماکیاژ بکەن.ژێر برۆکانت brow bone/highlighter
ئەگەر دەتەوێت برۆکانت دیار و بەرز دەرکەوێت، ئەوا دەتوانیت ڕەنگی سپی بریقەدار و گەشاوە بدەیت لەو بەشە بەکاڵی.
پشتی چاوت Lid
واتە بەشی پشتەوەی پێڵووی چاوەکانت لەدوای براژنگ، بەگوێرەی ئارەزووی خانمەکە دەگۆڕێت، لێهاتووی ڕۆڵدەبینێت هەندێک بە فراوانی ڕەنگی دەکەن هەندێکی تر بە باریکی و ئایا ڕەنگ بێت یان هێڵی رەش یان هەردووکی.
سەروو پشتی پێڵوی چاو Crease
واتە نێوانی ژێر برۆ و پشتی پێڵوی چاوەکانت، پێویستە ئەو ڕەنگەی لەم بەشەدا بەکاردەهێنرێت داخراو بێت واتا تاریک بێت، لێرەدەا دەتوانیت بە لێهاتووەی خۆت یاری بە ڕەنگەکان بکەیت تا بتوانیت چاوەکانت جوانتر دەربخەیت.
گۆشەی دەرەوەی چاوەکانت Outer V
هەمیشە لەم بەشەدا زیاتر قەڵەمی ڕەش یان سپی یان پشتی چاو بەکاردەهێنرێت بەگوێرەی ئارەزوو، ئەگەر دەتەوێت چاوەکانت گەشاوە بێت ئەو شێوازە V بگۆڕە بۆ C.
بەشی سەرەوەی ناوەوەی چاوەکان Upper Lashline
ئەو بەشەیە کە برژانگی پێوەیە دەکرێت بە قەڵەمی ڕەش ڕەنگی بکەیت یان دەتوانیت هیچ بەکارنەهێنیت تەنها ماسکارای لێبەیت.
بەشی خوارەوە لە ناوەوەی چاوەکانت Waterline
لە بەشی خوارەوە دەتوانیت قەڵەمی ڕەش یان سپی بەکاربهێنیت بەگوێرەی ئارەزوو، یان ستایلی سمکۆی دروست بکەیت.
ژێر چاوەکانت Lower Lashline
لەو بەشەدا بەگوێرەی لێهاتووەی و ئارەزوو دەکرێت ڕەنگی چاو یان قەڵەمی ڕەش یان ئایلەنێر بەکاربهێنیت.
گۆشەی ناوەوە Tear Duct
ئەم گۆشەیە دەکرێت ڕەنگێکی کراوە وەک سپی یان ڕەنگێکی کە ئارەزوو دەکەیت بی بەکاربهێنیت بە مەرجێک کراوە بێت بۆ زیاتر دەرخستنی چاوەکانت بەشێوەیەکی گەورە و کراوە.
خەندان
