نوێترین ستایلی عەزی بوک 2017
August 2, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بێگومان ستایلەکانی جلوبەرگی بوکێنیش لەگەڵ سەردەم و گۆڕانکاریەکان و شێوازیان گۆڕاوە و لە ئێستادا بە زۆر جۆر و ستایل کاری درومانی بۆ دەکرێت لەلایەن دیزانەرە شارەزاکانەوە.کۆمپانیایی جیهانی تایبەت بە دروستکردنی عەزی "جاستن کەسەندەر" بۆ ساڵی 2016-2017 نوێترین شێواز و ستایلەکانی عەزی بوکێنی نمایش کرد، کە بە بەشێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش ئامادەکرابوون جوانی و ناسکی و شیکی خانمانی دەردەخست و شێواێکی خەیاڵی دەبەخشی بەو خانمەی لەبەریدەکات.
ستایلەکان لە نێوان کلاسیکی و شیکی شێوازی سەردەمیانەدا تێکەڵ کرابوون، بە قوماشی دانتێل و تول کە یەکێکە لەو قوماشانەی زۆرترین شێوازی جۆراو جۆری پێ دروست دەکرێت و بەکاردەهێنرێت، لەسەر شێوازەکانی کورت و درێژ و باریک و فراوان.
خەندان
