شتڵە تەماتە بە دارەوە

شتڵە تەماتە بە دارەوە
وەك دەزانین شتڵە تەماتە زیاتر لە ژێر زەوی و لەسەر ئاستی زەوی دەڕوێت، چونكە رواندنی تەماتە پێویستی بە ئاوی زۆرە و دەبێ هەردەم بڕە ئاوێكی زۆری لەسەر بێت، بە تایبەت لەو كاتەی شتڵە و تا گەشە دەكات و دەبێتە رووەك، بەڵام ئەوەی دەیبینن شتڵە تەماتەی باڵدارە و لە ئاسمانەوە دەڕوێت، واتە لە جیاتی تەماتە لەسەر زەویدا بڕنی، لەسەر دار و بەرزایی لێی دەكەیتەوە. ئەو دارە تەماتە بە (ئەختەبووت) ناسراوە، كە لە شێوەی گیانداری ئەختەبووت دەڕوێت، بڕێكی زۆریش تەماتە دەگرێت. ئەو جۆرە شتڵە تەماتەیە تەنیا لە وڵاتانی باشووری ئەمریكا و مەكسیك دەڕوێت، بەرەو بەرزی نێوان (1 تا 3) مەتر بەرز دەبێتەوە، هەر تەماتەیەكی كە دەیگرێت لە (100) گرام كەمتر نییە، تەماتە یەكێكە لە میوەكان و لە جۆری (سۆلانیۆم لایكۆپێرزیسۆم)، وەك خواردنێكی رۆژانە و لەگەڵ هەموو خواردنێكی دیكەشدا دادەنرێت. ئەو شتڵە باڵدارانەی تەماتە لە نمایشگایەكدا روێندراوە، كە دەكەوێتە شاری (والت دیزنی وۆرلد)ی فلۆریدای ئەمریكا.
Top